سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا دەستگیرکرا

کەربەلا - Kdp.info / به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه، ده‌ستگیر ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ربه‌لا، بەماڵپەری مسەلەی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌ممه‌د موسه‌وی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه، ده‌ستگیركرا، پێشتر دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ره‌سافه، ته‌ئكیدی كرده‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا، به تۆمه‌تی به‌هه‌دەردانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه. هاوکات مەسەڵە وێنەی نووسراوی بڕیاری دادگای بۆ دەستگیر کردنەکە بڵاوکردۆتەوە.




