مالێکی لە گەڵ نزکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان باسی پێدانی خانوو بە هاوڵاتیان دەکات

بەسرە - Kdp.info / نوری مالیکی بەماناجی کۆکردنەوەی دەنگی هاووڵاتیان دەڵێت : هه‌ر كه‌سێك لە عێراق خانوویه‌كی نه‌بێت بۆ نیشته‌جێبوون هه‌ست به هاووڵاتیی بوونی خۆی ناكات. سەرۆک وەزیرانی عێراق له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی دروستكردنی شاری به‌سره‌ی نوێ ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه: كه پاشماوه‌ی ئێجگار زۆری (خراپی خزمه‌تگوزاریی و نه‌بوونی یاسای وه‌به‌رهێنانمان) له سه‌رده‌می رژێمی پێشووه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، بەڵام ئێستە یاسایه‌ك هه‌یه، بۆ پاراستنی وه‌به‌رهێنان، ئه‌مه‌ش هاندانێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمپانیاكان تا بێن له عێراقدا كاربكه‌ن. مالیكی ئەوەشی خستەروو : قه‌یرانی نیشته‌جێبوون له عێراقدا هه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه له سه‌ر زه‌روره‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه له رێگه‌ی بونیادنانی شاری نوێ، نه‌ك كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونی بچوك. ئه‌وه‌شی بە هاوڵاتیان راگه‌یاند: كه هه‌ر كه‌سێك خانوویه‌كی نه‌بێت بۆ نیشته‌جێبوون هه‌ست به هاووڵاتیی بوونی خۆی ناكات.




