نوجیفی : هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه له‌سه‌ر داهاتووی عێراق هەیە

بەغدا - Kdp.info / هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه له‌سه‌ر داهاتووی عێراق به‌هۆی قه‌یرانی سیاسیه‌وه، لە ئارادایە و ئه‌گه‌ری زۆربوون و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كاره توندوتیژییه‌كانیش هەیە، ئوسامه نوجێفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیمانەیەکی لە گەڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگە‌یاندووه، کە به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستە له عێراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، وڵات رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه بۆته‌وه و مه‌ترسی زۆربوون و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی زیاتری لێده‌كرێت. نوجه‌یفی ئەوه‌شی خستۆتەروو، وێڕای تێپه‌ڕبوونی 10ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئازادی‌دا، به‌ڵام ئه‌زمونی سیاسیی له عێراقدا له لێواری شكستدایه و به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت، نوجێفی هەروەها بە شێوەی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و هۆكارنه ده‌خاته ئه‌ستۆی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی دژ به خواستی هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق كار ده‌كات.




