شوان محەمەد تەها: حکوومەت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسییەی کرینی چەکی روسیا جددی نییە

بەغدا -KDP.info/ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق زانیاری گرنگ له‌باره‌ی گرێبه‌ستی چه‌ك کرینی نێوان مۆسكۆ و به‌غدای شاردۆته‌وه. شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست یاخود هاوكاری كردنی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان سەبارەت بە گرێبه‌ستی سه‌ربازیی نێوان عیراق و روسیا، جددی نییه. شوان تەها هەرەها بە ماڵپەری شەتل عەرەبی رایگەیاندووە: کە چه‌ندین جار داوایان له نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كردووە، ورده‌كاریی تایبه‌ت به‌و گرێبه‌سته سه‌ربازییه‌ی نێوان عیراق و مۆسكۆ به هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوبراو بگه‌یه‌نێت بەڵام هەوڵەکان بێ سوود بووە .




