٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری كەركووك بۆ باش رانەپەراندنی کارەکانیان هۆشداری بە کۆمپانیاکان دەدات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info/ پارێزگاری كەركووك دکتۆر نەجمەدین عومەر هۆشداریدا بەلێسەندنەوەی پرۆژەی کارەکان لە كۆمپانیا بەڵێندەرەكان ئەگەر بێتو ساخبێتەوە کە كەمتەرخەمی لە کارەکانیان دەکەن و پەیوەست نین بەو رێنماییانەی كە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لەڕوی كات‌و مەرج‌و لێهاتوییەوە بۆیان دانراوە، پارێزگاری كەركووك لە كۆبونەوەی هەفتانەیدا لە گەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزاریەكان راگەیاندووە: کە ئەوان بە توندی لێپرسینەوە لە گەڵ هەموو ئەوکەسانە دەكەن كە پەیوەست نابن بە ڕێنماییەكانمانەوە، چونكە ئامانجی کارگێری پارێزگەی کەرکووک خزمەتكردن‌و ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارەیە کە لەرووی خزمەتگوزارییەوە نەگەیشتۆتە ئاستی پێویست.

هەواڵی پەیوەندیدار