BDP : پێوستە 80 هه‌زار چەکداری گوندنشینی کوردی تورکیا چەکدابنێن

تورکیا- KDP.info / پارتی ئاشتی و دیموکراسی داوای له حکوومه‌تی تورکیا کرد پێکهاته‌ی چه‌کداریی کوردی سه‌ر به‌و حکوومه‌ته ناسراو به پاسه‌وانانی گوند هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکرده‌وه که ئیدریس بالوکن، په‌رله‌مانتاری بینگول و له سه‌رکرده‌کانی BDPله پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند که هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت داوا له پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌کات چه‌ک دابنێن، به‌ڵام هێشتاکه 80 هه‌زار گوندنشینی کوردی تورکیا به‌هۆی ده‌ستکورتی و هه‌ژارییه‌وه له چوارچێوه‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانانی گوند چه‌کدارن و وه‌کوو سوپایه‌کی بچووک کار ده‌که‌ن و ساڵانه تێچوویه‌کی زۆریان بۆ تورکیا هه‌یه.ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ناوی پارتی ئاشتی و دیموکراسییه‌وه به فه‌رمی داوای له حکوومه‌تی تورکیا کرد که پێکهاته‌ی چه‌کداریی ناسراو به پاسه‌وانانی گوند هه‌ڵوشێنێته‌وه و چه‌کیان بکات.ئه‌مه‌شی به ده‌سته‌به‌رێکی گرینگی جێبه‌جێکاریی بۆ پاراستنی بارودۆخی ئاشتی و گه‌یشتن به ئاگربه‌ست ڕاگه‌یاند.




