نێچیرڤان بارزانى: وێڕاى كێشه‌كان به داهاتوو گه‌شبینین

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى نیسانى 2013، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى؛ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان - سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان ساز كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر‌ى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و ئه‌و كه‌رتانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنانیان تیادا ده‌كرێت؛ تاوتوێ كران و چه‌ندین بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه درا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌ك هاندانێك بۆ ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌ى باشتر و به پێى پێداویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌سه‌له‌ى تاپۆكردنى هه‌ندێ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان كه داواى هه‌ندێ له خاوه‌نى پڕۆژه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران بوو، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان بڕیارى دا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه هه‌ندێ پێوه‌ر و ستاندا‌رت و پێناسه بۆ پڕۆژه‌كان دیارى بكرێن و ئه‌و پڕۆژانه‌ى ئه‌و پێوه‌ر و پێناسه و ستاندارتانه ده‌یانگرێته‌وه ده‌ستنیشان بكرێن و بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌رز بكرێنه‌وه؛ تا دوایین جار له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانه‌وه تاپۆ بكرێن و به ته‌نیا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتى تاپۆكردنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى هه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها بڕیارى دا كه له پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ته‌نیا یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌و پڕۆژانه‌ى له قۆناغى جێبه‌جێكردندان تاپۆ بكرێن و ئه‌و بڕیاره پڕۆژه بازرگانییه‌كانى ناو پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ناگرێته‌وه، واته ئه‌وه‌ى تاپۆ ده‌كرێت ته‌نیا ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى نیشته‌جێبوونه كه ڕاسته‌وخۆ هاووڵاتى لێى سوودمه‌نده و به ناویه‌وه ده‌كرێت؛ نه‌ك پڕۆژه بازرگانییه‌كانى ناو پڕۆژه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وتى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ به تایبه‌تیش له بواره‌كانى وه‌به‌رهێناندا و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: " به داهاتوو گه‌شبینین و وێڕاى كێشه‌كانیش، بڕوامان پته‌وه به‌وه‌ى پێشكه‌وتن له كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشكه‌وتنى گه‌وره‌تریش له كوردستان دێته دى". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه "ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى گه‌وره له هه‌رێمى كوردستان شتێكى زۆر باشه، به‌ڵام له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌دا به‌ڕێوه‌بردن و گرنگیدان به به‌رده‌وامیى خزمه‌تگوزارییه‌كان و پاكوخاوێنى؛ بابه‌تێكى زۆر گرنگه و ده‌بێ گرنگییه‌كى ته‌واوى پێ بدرێت".
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان بڕیارى دا پلانێك دابنرێت بۆ دانانى بودجه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى؛ به‌مه‌به‌ستى دانانى ماسته‌رپلانێكى هه‌رێمى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆژه‌كان به گشتى و پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان به تایبه‌تى؛ ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان.




