٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ئەحمەد ئەنوەر بە سەرۆکی دەستەی نەزاھە ھەڵبژێردرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووە و تێدا د.ئەحمەد ئەنوەر بە زۆرینەیدەنگ بە سەرۆکی دەستەی نەزاھە ھەڵبژێردرا.

ئامینە زکری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: سێ کاندید لەلایەن ئەنجوومەنی قەزا رەوانەی پەرلەمان کرابوو، کە بەپێی یاسای دەستەی نەزاھە پێویستە ئەوان کاندید دیاری بکەن ، ئەوانیش سامح عوسمان جونز و سیروان عومەر ئەمین  و د.ئەحمەد ئەنوەر ، ئەمرۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەرسێ کاندیدی خستە دەنگدان کە بەشێوەیەکی  نەھێنی دەنگدان کرا و104ئەندام ئامادەی دانیشتنەکە بوون سەر ئەنجام د.ئەحمەد ئەنوەر بە 75دەنگ بوو بەسەرۆکی دەستەی نەزاھە .

ئامینە زکری گوتیشی: بەپێی یاسای دەستەی نەزاھە پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی دەستەی نەزاھە دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەست بێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار