٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەلدەراجی: پەیوەندی نیوان ئیئتیلافی نیشتیمانی و كوردستانی بنەمایە بۆ چارەسەری كێشەكان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP-info/ پەرلەمانتاری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا شاكر ئەلدەراجی بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند كە پەیوەندی ستراتیژی نێوان ئیئتیلافی نیشتیمانی و هاوپەیمانی كوردستانی بنەمایەكی بەهێزە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان ...

لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەو پەرلەمانتارە هیوای خۆی دەربڕی بەو گڤتوگۆیانەی ئێستا لەنێوان هەردوو هاوپەیمانی ئەنجام دەدرێن بۆ چارەسەركردنی مەلەفە هەڵواسراوەكانی نێوان حوكوومەتی ئیتیحادی و هەرێم، لە پیناو قووڵكردنەوەی هاوپەیمانێتیە ستراتیژییەكەیان ئەو هاوپەیمانێتیەی بەدەربڕینی ناوبراو بۆ خزمەتی عیراق و پرۆسەی سیاسی دیموكراسی عێراق دامەزراوە..

هەواڵی پەیوەندیدار