دوزخورماتوو.. لە ئەنجامی پێنج تەقینەوە 60کەس بوونە قوربانی

دوزخورماتوو- تایبەت بە kdp.info/ تاھیر فەقێ بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو بە kdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ پێنج تەقینەوە لە قەزای دوزخورماتوو رویانداوە، لە ئاکامدا 5کەس گیانی لە دەستداوە و55کەسی دیکەش برینداربوون.
تاھیر فەقێ گوتیشی: تەقینەوەکان بەرێی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو و بۆمبی چێندراو بووە، کە دوو تەقینەوە لە گەرەکی عەسکەری رویانداوە و یەکێکی دیکەش لە گوندێکی سەر بە قەزای دوزخورماتوو و دووتەقینەوەکەی دیکەش لە ناو قەزابووە.
فەقێ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەقینەوەکە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون.




