٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتالای: دیاربەكر لەمەو بەدواوە خۆشتر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

 دیاربەكر-  KDP.info/  رۆژی یەكشەممە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و ئورگانیزاتوری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا بەشیر ئاتالای بە مەبەستی بەشداریكردن لە كردنەوەی ئاكادمیای سیاسی ئاكەپە سەردانی شاری دیاربەكری كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی توركی رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا بەرنامە و پرۆژەی تایبەتی بۆ ئاوەدانكردنەوە و نوژەن كردنەوەی دیاربەكر هەیە و دامەزراندنی ئاكادمیای سیاسی ئاكەپەیش پرۆژەیەكی گچكە لە بەرنامەیەكی زۆر بەرفراوانە.

لە مەراسمی كردنەوەی ئاكادمیای سیاسی ئاكەپەدا كە بە مەبەستی پێگەیاندن و راهێنانی كادیر و ئەندامانی ئاكەپە لە شارەكە دامەزراوە، جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای خەتاب بە خەڵكی دیاربەكر، گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: دیاربەكر مێژوو و شارستانیەتە و تا ئێستە قەدر و قیمەتی دیاربەكر نەزانراوە، بەڵام لەمەو بەدواوە دەوڵەت لە هەموو لایەكەوە هەوڵ بۆ ئاوەدان كردنەوە و نوژەن كردنەوەی دیاربەكر دەدات و دیاربەكر لەمەو بەدواوە خۆشتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار