لە چەند رۆژی هاتوودا ناوەڕۆكی پەیامێكی دیکەی ئۆجەلان ئاشكرا دەكرێت

توركیا– KDP- info/ دوای گەڕانەوەیان لە سەردانێكیاندا بۆ لای ئۆجەلان لە زیندانی دوورگەی ئیمڕالی هەردوو پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراسی (بەدەپە) پەرڤین بولدان و سری ئوندەر سورەیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا ئاشكرایان كرد، كە پەیامێكی ئۆجەلانیان هێناوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەڕۆكەكەی دەخەنەروو.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە سەعاتێك و نیوی خایاندووە لە دوورگەی ئیمرالی لە گەل ئۆجەلان ئەنجام دراوە بیروڕا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی گۆڕدراوەتەوە و ئۆجەلانیش پەیامێكی تری بەو پەرلەمانتارانە رەوان كردووە. لە بەشێكی پەیامەكەدا گوتوویەتی هەوڵێكی گەورە دەخەمەگەڕ لە پرۆسەی كشاندنەوە، هەروەها بە هەموو توانام بەشداری دەكەم لە بەرقەراركردنی ئاشتی لە گەڵ گەلی توركیا لە رۆژانی داهاتوودا.
هەروەها پەرلەمانتار سری ئوندەر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند كە هیچ پێویست ناكات پێش كۆبوونەوەكان ژمارە بدەین، وەك ئاماژەیەك بەوەی هەر ئەوەندە قسە دەكەین كە پێویستە.
شایانی باسە ئەم سەردانە دەبێتە چوارەم سەردانی وەفدی كوردی بۆ لای ئۆجەلان لە دوای بە ئاشكرا دەستپێكردنی گفتوگۆی ئاشتی نێوان توركیا و كورد لە توركیا.




