٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرکردەیەکی کوردی سوریا: ماوەی دوو رۆژە رژێمی سوریا ناوچە کوردییەکان دەکاتە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد له‌ سوریا ئاشکرایکرد: ماوەی دوو رۆژە رژێمی سوریا ناوچە کوردییەکان دەکاتە ئامانج و ئێوارەی ئەمڕۆ چەند گوندێکی سەر بەقامشلۆ تۆپباران کردووە، لەئەنجامدا17کەس گیانی لەدەست داوە و20کەسی دیکەش برینداربوونە.

د.کاوە ئازیز ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا بەkdp.infoراگەیاند: ماوەی دوو رۆژە رژێمی سوریا بەبەردەوامی ناوچە کوردییەکان تۆپباران دەکات و لە گوندی چل ئاغای سەر بە قامشلۆ کۆمەڵ كوژیەکی ئەنجامداوە و تەواوی ئەندامی چەند خێزانێکی کوشتووە.

د.کاوە ئازیزی گوتیشی: دوێنێش لە شاری حەلەب لە ناوچەی شێخ مەقسود کە زۆرینەی دانیشتوانی کوردە رژێمی سوریا چەکی کیمیاوی بەکار ھێناوە، لەئاکامدا 4کەس گیانی لەدەست داوە و16کەسی دیکەش برینداربوونە.

ئازیزی ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی پشتراست کراوەتەوە، لەبەرئەوەی چەند نیشانەیەکی بەدەر کەوتووە، لەوانەش نەفه‌س تەنگ بوون و چاو سوتانەوە و دل ھەڵچوون.

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند: لەئێستا بریندارەکان لەنەخۆشخانەیەکی شاری عەفرینن بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار