٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی لیژنەیەکی سەربازی پێک دێت بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارو وەزیرەکان بڕیاردرا دوو لیژنەی سەربازی و دارایی پێک بێت و سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، لەبەرامبەردا بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەمبارەیەوە سازبکرێت و لیژنەیەک پێک بێت.

ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info  راگەیاند: بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی پێکھێنانی لیژنەیەک سازبکرێت و تێدا بڕیار دەدرێت بەپێکھێنانی لیژنەیەک و دیاری کردنی وادەیەک بۆ سەردانیکردنی بەغدا.

دوێنێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیر و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا کۆبووە و تێدا بڕیاردرا بەپێکھێنانی دوو لیژنەی دارایی و سەربازی، بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم وھەموارکردنەوە یاسایی بودجە.

هەواڵی پەیوەندیدار