ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی كەسنەزان كێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
كهسنهزان- تایبهت به KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەوم پرۆسەی پەروەردەیی و دۆزینەوەی رێگا چارەسەری گونجاو بۆئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە بەربەستیان لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن دروست كردووە لە نێوەندەكانی خوێندن، لە ژمارەیەك لەقوتابخانەكانی ناحیەی كەسنەزان كێشەی ئاوای خواردنەوەی قوتابیان بوونی هەیە و چارەسەری گونجاوی دەوێت بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بەشێوەیەكی تەندروست ئاو لە تانكیەكانی ئاو بخۆنەوە، لەم ناوەشدا بەكر كەریم حەسەن بە یاروەری شاندێك لەسەرپەرشتیارانی پسپۆری سەردانی هەریەك لە قوتابخانەكانی شەمی بنەڕەتیان كرد لە گەرەگی گروپی ئەندازیاران و قوتابخانەكانی كانیاوی بنەڕەتی و كەسنەزانی بنەڕەتیان كرد لە نێو ناحیەی كەسنەزان، لە نزیكەوەی لە كێشەو گرفتەكانی كۆڵییەوە و هەریەك لە قوتابخانەكانی كانیاو و كەسنەزانی بنەڕەتی كێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە كە رێژەیەكی زۆر قوتابی لەم قوتابخانانە بوونی هەیە و لە ئێستاشدا كە قوتابیان بەرەوو وەرزی هاوین دەرۆن پێویستیان بە دابین كردنی ئاوی خاوێنە، لە سەردانەكەشدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو دوای بەسەركردنەوەی بەشی ئاوی خواردنەوە ئاوەرۆكان دەست بەجێ لێژنەیەكی دروست كرد بۆچارەسەری بەزووترین كاتی ئەم قوتابخانانە كه رێژەیەكی زۆری قوتابیانی ئەو ناحیەی تێدا دەخوێنن، گوتیشی بە سوپاسەوە بەرێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو 50ملیۆن دیناری بۆ بوژانەوەی كەرتی پەروەردە دابین كردووەو دەتوانین بەسەر سەرجەم كێشەو گرفتەكانی پەروەردەیی زاڵ بین، دواتریش لە گەڵسەرجەم قوتابیان و مامۆستایان كۆبووە بۆئەوەی لە نزیكەوە بەكێشەكان ئاشنا بێت و قوتابیانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە چارەسەر كردنی گرفتەكانیان و رۆلی حكوومەتی هەرێمیان بەرزنرخاند لە دابین كردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ قوتابخانەكانی كوردستان.




