پێنجه‌مین رۆژی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا

له‌پێنجه‌مین رۆژی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شاندی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی 12/4/2013 كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكی شاند و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆكی زۆرینه له كۆنگرێس و ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و كاربه‌ده‌ستانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و گه‌وره‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت و جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ساز كرد.
شاندی هه‌رێم له دیداری جیادا، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان كریس ڤان هۆلین و ریك كانته‌ر به‌رپرسی كۆماریه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران و مایك رۆجه‌رز سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگریی كۆبۆوه.
له سێ دیداری جیادا شاندی هه‌رێم تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق دوای 10 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ئازادكرنیدا و باس له پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و قه‌یرانانه كران كه دووچاری عێراق بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا. شاندی هه‌رێم سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌یان له پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئه‌زموونی گه‌لی كوردستان، هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌یان به پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا له بواره‌كانی ئابووری و پێگه‌ی سیاسی و مافه‌كانی ئافره‌ت و سه‌ره‌وه‌ریی یاسا و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
شاندی هه‌رێم هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كوردستان خسته‌ڕوو كه گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان و به تایبه‌ت مه‌سیحییه‌كان كه له ناوچه‌كانی دی له ترسی تیرۆر و توندوتیژی و جیاكاریی تایه‌فه‌گه‌ریی روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌م دواییانه‌شدا به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی سووریا هه‌تا ئێستا زیاتر له 110 هه‌زار ئاواره‌ی سووریا، كوردستانی ئارام په‌ناگه‌یه بۆیان.
هه‌ر له میانی ئه‌و دیدارانه‌دا، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و چۆنێتی ده‌رچوون له‌و قه‌یران و ته‌گژانه و دۆخی سووریا و كاریگه‌ریی ئاڵۆزیه‌كانی سووریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا باسیان لێوه‌كرا.
ئه‌ندامانی كۆنگرێسیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتگیری كردنی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی كرده‌وه و كۆنگرێسمانی دیموكراتی كریس ڤان هۆلین گوتی كه ئه‌و شانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه دۆستی گه‌لی كورده. ئه‌ندامانی كۆنگرێس له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی كوردستان ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ئه‌وان ره‌خساند تاوه‌كه له نزیكه‌وه ئاگاداری نیگه‌رانی و تێڕوانینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بن له‌مه‌ڕ ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه‌ی خرانه‌ڕوو.
له دیداره‌كاندا ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگیی پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقێكی ده‌ستووری و فیدراڵ و دیموكرات كرایه‌وه كه عێراقییه‌كان بتوانن خۆیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له رێگای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و گرتنه‌به‌ری شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حوكمڕانیدا.
شاندی هه‌رێم هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێمی دووپاتكرده‌وه كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و فیدراڵیزم و په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی رێگاچاره‌ی گشت كێشه و قه‌یرانه‌كانه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، باس له پرسی نه‌وت و گاز كرا و شانده‌كه‌ی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر درووستیی سیاسه‌تی هه‌رێم كرده‌وه كه به ئاراسته‌یه‌كی راست و رووه‌و ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار هه‌نگاو ده‌نێ. هه‌روه‌ها باس له‌و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتووه كرا كه هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر سه‌باره‌ت به كه‌رتی نه‌وت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا شاندی هه‌رێم پرسی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی خسته‌ڕوو كه له ناو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا كاری بۆ بكرێ له پێناو به‌فه‌رمی ناساندنی تاوانی جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی.
ریك كانته‌ر به‌رپرسی كۆماریه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران له دیداره‌كه‌دا سڵاو و رێزی خۆی بۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شانده‌كه‌ی هه‌رێمدا نارد كه له میانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس له سویسرا چاوی به جه‌نابیان كه‌وتبوو، وهاوكات ناوبراو خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی كوردستان ده‌ربڕی كه سه‌رجه‌م بواره‌كانی گرتۆته‌وه.
له‌هه‌مان رۆژدا شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران كۆبۆوه و له میانی دانیشتنه‌كه‌دا باسی له دید و تێڕوانینی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێم كرد سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق و چۆنیه‌تی ده‌رچوون له‌و ته‌گژه‌و ئاڵۆزیانه. جه‌ختیش له‌سه‌ر پشتگیریی كردن له عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ كرایه‌وه.
له‌و دیداره‌شدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق و پرسی نه‌وت و گاز و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم تیشكیان خرایه سه‌ر. و كاربه‌ده‌ستانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له گشت بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان به‌دی هاتوون.
له هه‌مان رۆژدا شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بێ‌س جۆنز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و باربارا لیف جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ عێراق و گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاروباری وزه كۆبۆوه.
له دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر خرانه‌ڕوو كه بریتی بوون له قه‌یران و ته‌گژه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ته هۆی به‌شداریی نه‌كردنی وه‌زیره كورده‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له به‌غدا. هه‌روه‌ها باس له‌و كێشانه‌ش كرا كه چه‌ندین ساڵه له ئارادایه و هه‌تا ئه‌مڕۆ دژ به هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و كراوه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی چۆنیه‌تی حوكمڕانیكردن له به‌غدا و پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور باسی لێوه‌كرا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه كێشه‌كانی چه‌ند ناوچه و پارێزگایه‌كی عێراق خرایه‌ڕوو كه بۆ چه‌ندین مانگ ده‌چێ ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانیان تێیدا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها باس له پرسی وزه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵیدا و ره‌وشی سووریا و كاریگه‌ریی دۆخی ئاڵوزی سووریا به‌سه‌ر عێراق و كوردستانه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا كرا.
لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداری نێوان شاندی هه‌رێم و به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باسكردنی رۆڵ و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئاستی بایه‌خپێدانی واشنتۆن بوو به پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عێراق و له‌مباره‌یه‌وه شاندی كوردستان داوای له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد به راشكاوی هه‌ڵوێست و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و كێشانه بخه‌نه روو كه له عێراقدا له ئارادان و هاوكات داواش له‌هه‌موو لایه‌ك بكرێ كه پابه‌ند بن به عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و به ده‌ستووریشه‌وه پابه‌ند بن، شاندی هه‌رێم داوای كرد كه پشتگیریی له هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بكرێ، چونكه هه‌ڵوێستێكه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدایه.
به‌رپرسانی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به‌ڵێنیان دا كه ئه‌وان له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له پێناو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بن و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پشتگیریی له عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه زۆر راشكاوانه و له كه‌شێكی یه‌كجار دۆستانه به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربرٍی.
شایانی باسه دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه، كه یه‌كه‌م جاره ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌م شێوه‌یه به‌یانێك ده‌ربكات و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌وه‌رانه خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا باسیان لێوه كرا، به تایبه‌تیش هه‌ڵوێستیان له باره‌ی پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كه وه‌ك له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه پێویسته ببێته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ و دیموكرات.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیشی نیشانداوه سه‌باره‌ت به ناردنی شاندێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانییه‌وه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی.
له هه‌مان رۆژدا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆناسان ئێڵكند جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سیاسه‌ت و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و هاوكارانیان كۆبۆوه و له دیداره‌كه‌دا پرسی وزه و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری نه‌وت و رێكخستنی داهاته‌وه تاوتوێ كرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا باس له سیاسه‌تی وزه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كرا، دیسان ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خرانه‌ڕوو له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕتیه‌كانی كه‌رتی وزه له عێراقدا. وسه‌باره‌ت به رێكخستن و دابه‌شكردنی داهاتی وزه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته پرۆژه یاسای دابه‌شكردنی داهات یاساكاریی بۆ بكرێ و ببێته یاسا. ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره ئاماژه‌دان بوو به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به نه‌وت.




