عێراق: تا ئێستا 12 پالێوراو هەڵبژاردنەکان تیرۆر کراون

عێراق- KDP.info /تا ئێستا 12 پالێوراوی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تیرۆر کراون ، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند : ژمارەیەک چەکداری نەناسراو پالێوراوی بەرەی ئینسافی سەر بە مشعان جبوری لە شاری بێجی و لە بەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆرکردووە و دوای کوژرانی تەرمی عەلی حاتەم دلێمی رەوانەی نەخۆشخانەی بێجی کراوە، بە پێی ئامارەکان تا ئێستا 12 پالێوراوی هەڵبژاردەنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەهەردوو شاری موسڵ و سەڵاحەدین کە دوو شاری سوونەن لەلایەن چەند گرووپیکی چەکداری نەناسراوەوە تیرۆر کراون




