٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەی کچێکی کەنەدی خۆی کوشت

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info  /کچێکی تەمەن  17ساڵان لە کەنەدا خۆی کوشت، پاش ئەوەی وێنەی ئەو  دەستدرێژی سێکسییە بڵاوبوویەوە ، کە پێشتر کرابووە سەری ، چیرۆکی ئەو رووداوە دوای  تێپەر بوونی دوو ساڵ بەسەر رووداوی دەستدرێژییەکە، دووبارە دەبێتەوە، دوای ئەوەی  وێنەی دەستدرێژییە سێکسییەکە لە تۆری ئینتەرنێت بڵاوبووییەوە کچەکە خۆی دەکوژێت ، بۆ بەدواداچونی کەیسەکەش جارێکی دیکە پۆلیسی نۆڤا سکۆتیا پەڕاوی کەیسەکەی هەڵدایەوە و بەڵینی بە خەڵکی کەنەدا دا،  تاوانباران دەستگیر بکات، دوێنێش مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو کچە کەنەدییە بەرێوە چوو،  کە تێدا بەدەیان کەسایەتی بەشداربوون ، ئەو رووداوە بووە جێگای بایەخی سەرجەم ئاژانسەکانی هەواڵ و زۆربەی دانشتوانی کەنەدای نیگەران کرد .

هەواڵی پەیوەندیدار