هه‌رێمی کوردستان، فشار ده‌خاته سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی ئۆباما

ئەمریکا-KDP.info /هه‌رێمی کوردستان فشار ده‌خاته سه‌ر حکوومه‌ته‌که‌ی ئۆباما تا له ناکۆکییه‌کانیان بێلایه‌ن بن، لەبارەی کە ئایا هه‌رێم ده‌توانێت نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بکات به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غداد یاخود نا. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بابەتێکی بلاوکردۆتەوە تێدا ئاماژەدەدات: کە وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاشتی هه‌ورامی رۆژی هه‌ینی له گه‌ڵ کارگێرانی حکوومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما کۆبووه‌ته‌وه, ئه‌مه پاش ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان لایه‌نی ناوبراو له گه‌ڵ تورکیا سه‌باره‌ت به ته‌واوکردنی بۆرییه نه‌وته‌کان, ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به پێچه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانه تورکه‌کانیانه‌وه دژی بیرۆکه‌ی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانن له لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌و پێیه‌ی به‌ڕای ئه‌وان دابه‌شکردنی سامانه‌کانی عێڕاق به‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبونی نا سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا، له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکدا ئاشتی هه‌ورامی ڕایگه‌یاند: که هیواداره حکوومه‌ته‌که‌ی ئۆباما بێلایه‌ن بن و ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئه‌وان هه‌میشه ئه‌وه بووه که له‌م بابه‌ته تێوه‌نه‌گلێن به‌و پێیه‌ی که ده‌بێته هۆی سه‌رپێچی کردنی یاساکانی ده‌ستوور، ئه‌مه له‌کاتێکدا تورکیا زۆر به‌په‌رۆشه که سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی وزه بۆخۆی فراوان بکات هه‌ربۆیه پاڵپشتی هه‌ڵوێستی کورده‌کان ده‌کات




