دیندار زێباری: نەتەوە یەكگرتووەكان دانیان بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا ناوە و داوای رێگا چارەسەری گونجاویان كردووە

لە لێدوانێكدا د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەکانیدەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو كە نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی فەرمی دانیان بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا ناوە و داوای رێگا چارەسەری گونجاویان كردووە، ئەوەش دەخاتەڕوو داواكارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە گەڵ سیاسەتی سەركردایەتی هەرێم یەك دەگرێتەوە.
لەو لێدوانەدا یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەکانیدەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە دۆخی عێراق دەكات لە روانگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە و دەڵێت : بەپێی راپۆرتی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك داوا لە عێراق دەكات كە بەزووترین كات دیالۆگ بكاتەوە لە گەڵ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە پەیوەندی بە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەیە و هەوڵبدەن كە ئەو كێشانە لە رێگای مێزی گفتوگۆوە چارەسەربكەن.
ئەوەشی خستەڕوو نەتەوە یەكگرتووەكان بە گرنگی دەزانێت گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق هەبێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناسەقامگیری ئەمنی لەو ناوچانە و دەبێت گفتوگۆی راستەوخۆ لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بكات، د.دیندار زێباری ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو پەیامەی نەتەوەیە كگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش دان پیانانێكە كە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەیەكی ئەمنییە لە عێراقدا.
لە درێژەی ئەو لێدوانەدا زێباری گوتی: نەتەوەیە كگرتووەكان لە مانگی سێی ئەم ساڵدا لە 21/3/ و 12/3 جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە دەبێت یاسای داهاتی سامانەكان لە گەڵ یاسای نەوت و غاز دەبێت بەزووترین كات لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، ئەوەش مەبەستی ئەوەیە كە ئەم دوو یاسایەی پێ گرنگە و ئەمانە كێشەن لە عێراق و دەبێت بەزووی چارەسەر بكرێن.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەدا تیشك دەخاتە سەر مەسەلەی كەركووك لە لایەن نەتەوەیە كگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشەوە ئەوە رووندەكاتەوە نەتەوە یەكگرتووەكان دان بەوە دادەنێت كە كەركووك خاڵی ناكۆكییە لە نێوان كورد و عەرەب و دەبێت بە دەستور و مادەی دەستورییەكان چارەسەر بكرێت و جێبەجێ بكرێت و ئەوە داواكاری سیاسەتی سەركردایەتی كوردستانیشە گوتیشی: بۆیە بەم راپۆرتانى بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش UNفشار دادنێت لە سەر حكوومەتی ناوەندی بۆ چارەسەرى.
بریاری ئەم دواییەی ئەنجوومەنی ئاسایش، داوا لە عێراق دەكات سیستەمی تەوافوقی رەچاو بكات لە گەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە. زێباری گوتی: UNجەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە و دەڵێت دەبێت عێراق سیستەمی دیموكراتی و تەوافوقی پەیڕەو بکات، ئەوەش خاڵێكی یەكجار گرنگە UNباسی دەكات.




