٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی کۆمسیۆن وه‌ڵامی سەرۆکایەتی ھەرێم دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ داوای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دیاری کردنی وادەی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکەن و سبەی بەنوسراو وه‌ڵامیان دەدەنەوە.

سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەKDP.infoراگەیاند: پێش چەند رۆژێک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی کۆمسیۆن کرد، بۆئەوەی رای خۆیان دیاری بکەن لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان لەوادەی خۆیدا بە مەرجێک لە8/9/2013دەرباز نەبێت، ئەمڕۆش ئەوان وەک کۆمسیۆن رای خۆیان دیاری دەکەن و سبەی وه‌ڵامیان دەدەنەوە.

سەربەست مستەفا گوتیشی: بەپێی یاسای پێویستە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رۆژێک دیاری بکات و ئەوان ھیچ کاتێک دیاری ناکەن، تەنھا رای خۆمان دەڵێین کە ئێمە چەند کاتمان پێویستە، بەڵام دیاریکردنی رۆژ لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار