ئەمەریکا: سەردانی شاندی کورد بۆ بەغدا هەنگاوێکی ئەرینییە

ئەمریکا - Kdp.info/ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە هەنگاویەکی هاندەر و ئەرینی لەقەڵمدا بە ئاراستەی یەکلاکردنەوەی کێشەکان نێوان هەولێر و بەغدا، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە لە بارەی سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا بڵاوی کردۆتەوە، تێدا ئەوەخراوەتە روو : کە شاندیکی باڵای هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری یاریدەدری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بێس جۆنز لە بارەگای وەزارت باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە و واشنتن پابەندبوونی خۆی بەرێککەوتنەکانی ستراتیژی لەسەر بنەمای هاوبەشی سیاسی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراقێکی فیدراڵی و دیموکراتی یەکگرتوو کردۆتەوە، هاوکات دووبارە، دووپاتی لە پشتگیری ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراقی لە چوارچێوەی دەستوری عێراق کردۆتەوە، لەبەیاننامەکەی وەزارەتەی دەرەوەی ئەمەریکادا هەروەها باس لە سەردانەکەی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق کراوە، تێدا ئەوە خراوەتەروو کە کێری لە گفتۆگۆکانی لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا باسی لە هاوبەشی دەسەڵات لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە سنورییەکانی ناوەخۆ بە پێی مادەی 140ی دەستوری عێراق کردۆتەوە و سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە هەنگاویەکی هاندەر و ئەرینی لەقەڵمداوە.




