سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا

به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا و له فرۆكه‌خانه له لایه‌ن نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جابر حه‌بیب جابر بالیوزی عێراق له واشنتۆن و نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا پێشوازی لێكرا.
بریار وایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ل به‌رپرسیارانی پایه به‌رزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدات ، له نێوانیشیاندا له كۆشكی سپی له لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیی لێبكرێ .
