سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دا

بەغدا - Kdp.info/ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند: کەبەشێوەیەکی فەرمی لە لایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە نووسراوی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستایانن بەدەست گەیشتووە. سیروان ئەحمەد ئەندامی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد: کە لە گەڵ گەیشتنی نووسراوەکە کۆمسیۆن داواکارییەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی خستۆتە بەرنامەی کارەوە، لە چەند هەفتەیەکی نزیکیشدا بە هاوبەشی لە گەڵ هەرێم کاتی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکەن. کە وەک لە نووسراوەکەدا داواکراوە کە لە مانگەکانی تەمموز و ئابی داهاتوو تێپەر نەکات و ناشبێت لە 8-9-2013تێپەر بکات. ئەندامەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی راگەیاندووە: کە لە گەڵ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکان دەستبەجێ کار بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی هەڵبژاردنەکان دەکرێت.




