عێراق.. پتر لە ٤٦ هەزار دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانیان سوتا

بەغدا - Kdp.info/ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردەنەکان لە عێراق رایگەیاند: 46هەزار دەنگدەری تایبەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێرق، مافی دەنگدانیان سوتا، بە هۆی بوونی گرفت لە ناو و رێکارییە کارگێڕییەکان، مقداد شەریف سەرۆکی بازنی هەڵبژاردەن لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: کە لە کۆی 733هەزار ئەندامی سەر بە هێزەکانی پۆلیس و سوپا مافی دنگدانیان هەبوو، کەچی 46هەزار و 223کەس مافی دەنگدانیان سوتا، هۆکارەکەش بۆ هەڵەی تەکنیکی و نەبوون و گۆڕانی ناوی دەنگدەرانەوە بووە، سەرۆکی بازنی هەڵبژاردن لە بەغدا ئەوەشی خستۆتە روو: کە ئەگەر هەیە لە دەنگدانی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کە وا بڕیارە لە 20ئەم مانگە لە 12پارێزگای عێراق ساز بکرێت، دەرفەت بەو کەسانە بدرێت کە لە هەڵبژاردنە تایبەتییەکەی دوینێ نەیانتوانیوە بەشداری بکەن، جارێکی دیکە بەشداری بکەنەوە.




