نوجەیفی: سەیرە مالکی خۆی وانیشان دەدات کە پێغەمبەرە و خەڵکی تریش شیتانە

موسل- Kdp.info /پارێزگاری موسڵ ئەسیل نوجیفی سەرسوڕمانی خۆی لە لێدوانەکەی ئەم دوایەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربڕی ، کە دەڵێت ئەگەر ناچار بکرێم بێمە پەرلەمانی عێراق ئەوا ئەو کات جیهان سەراوژێر دەکەم . نوجەیفی دەڵێت مالکی خۆی وانیشان دەدات کە ئەو پێغەمبەرە و خەڵکی ترێش شەیتانە. نوجیفی لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە فیس بووک هەرەوها دەڵیت: باشە بۆچی مالێکی تا ئێستە ئەو هەموو زانیاریانەی شاردۆتەوە کە دونیای پێ سەروژێر دەکات ، بۆچی بە تەنیا کەسایتییە سوننییەکان شەیتانن ، سوبحانە اللە هەر سەرکردەیەکی سونە رای جیاواز بیت لە گەڵ نوری مالیکی یەکسەر دەبێت بە تیرۆریست و پیاوی قاعیدە، لە کۆتاییدا پارێزگاری موسڵ دەڵیت بۆ یەکەمین جارە کە مێژوو تۆماری دەکات ، لە وڵاتێک کە سیستەمەکەی پەرلەمانییە کەچی سەرۆک وەزیرانەکەی هەڕەشە لە پەرلەمان بکات.




