كۆمسیۆنى باڵا: به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق %72 بوو

بەغدا - KDP.info/ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه رێژه‌ى به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق كه شەممە به‌رێوه‌چوو، گه‌یشته %72، كه به گوته‌ى كۆمسیۆن ئه‌م رێژه‌یه له ئاستێكى به‌رز دابووه و پێشێلكارى ئه‌منیش رووى نه‌داوه.
میقداد شه‌ریفى سه‌رۆكى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌ر به كۆمسیۆن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا وێراى راگه‌یاندنى به‌شداریكردنى رێژه‌ى %72ى ده‌نگده‌ران له كۆى گشتى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه له كه‌رتى ره‌سافه‌ى به‌غدا رێژه‌كه %72 بووه و له كه‌رتى كه‌رخیش % 62 و هه‌روه‌ها له پارێزگاكانى كه‌ربه‌لا %80، دیاله %77 ، واست %75 ، سه‌لاحه‌ددین %70 ، كه‌ركووك %60، له ئه‌نباریش %52.4 بووه.
شه‌ریفى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه ده‌رئه‌نجامه‌كه له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى راده‌گه‌ینرێت و كه پرۆسه‌ى هه‌لاوێركردنى ده‌نگه‌كان له 21ى ئه‌م مانگه له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى ده‌ست پێده‌كات و ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه راگه‌یه‌ندرا رێژه‌یه‌كى سه‌ره‌تاییه.




