لە چەمچەمال یادی 25 ساڵەی ئەنفال بەرز راگیرا

لە مەراسیمكدا سەرلەبەیانی رۆژی 13/4/2013 بە ئامادە بوونی ئارام ئەحمهد محهمهد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان لیپرسراوانی حزبی و حكومی ژمارەیەكی زۆری كەس وكاری شەهیدان "یادی 25 ساڵەی ئەنفال بەرز راگیرا.
لە سەرەتای مەراسیمكەدا كە لە مونومینتی ئەنفال لە شاروچكەی چەمچەمال بەرێوە چوو، ئامادە بووان لەگەڵ وەستانی دەقیقەیەك بێدەنگی فاتیحایان لەسەر گۆرستانی ئەنفال خوێند و تاجە گولیینەی رێز لینانی لەسەر مونومێنتی ئەنفال دانا.
ئینجا ئارام ئەحمەد پێشانگایەكی شیوەكاری فیرخوازانی پەیمانگای هەنەرجوانەكانی چەمچەمالی كردەوە كە ژمارەیەك لە كاری سیرامیك و وێنەی تایبەت بە ئەنفالی لەخۆ گرتبوو.
دواتر مەراسمی رێز لینان لە هوڵی مونومێنت بە دەقیقەیەك وەستان و خوێندنەوەی چەندئایەتێك لە قورئانی پیروۆز دەستی پێكرد و قایمقامی چەمچەمال بەخێرهاتنی میوانانی كرد و ئاماژەی بە مەرگەساتی ئەنفال كرد لە سنوری چەمچەماڵ چەند داواكارییەكی خستە روو.
دواتر وەزیری كاروباری وتاری حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش كرد و تیایدا ئاماژەی بەو كارەساتە گەورەی كورد و كرد و رایگەیاند كە پێویستە ئەم یادە بەنیشتمانی بكرێت و فریمسكەكان بە هیوا بگۆرن و وێنەیەكی نیۆ نەتوەی پێبدرێت.
لەسەر ئاستی عیراقیش وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان راگەیاند كە یاداشتێكیان ئاراستەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق كردوە تاكو عیراق ئیمزا لەسەر رێكەوتننامەی روما بكات و بچێتە پاڵ ئەو ئەو ولاتانەی كە ئەندامن لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی بۆئەوەی جارێكی تر تاوانی هاوشێوەی ئەنفال دوبارە نەبێتەوە, ئەوەشی روون كردەوە وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی داگای بالای تاوانەكان كارا بكرێت رای گەیاند كە هەوڵك هەبوو بۆ داخستنی بەلام تواندرا كە ئەم دادگایە بمێنێتەوە هەرچەندە كارەكانی سست كرایەوە بەلام مایەوە و كاری خۆی دەكات.
هەر لەسەر ئاستی عیراق وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكەن كە حكومەتی عیراقی قەرەبووی زیانەكانی ئەنفال و سەرجەم قوربانیانی گەلانی عیراق بكاتەوە.
لەسەر ئاستی كوردستانیش ئارام ئەحمەد رایگەیاند كە كار بۆ هەموار كردنەوەی یاسای ماف و امتیازاتی كەس وكاری شەهیدان دەكەن و پرۆژە یاسای هەمواركردنەوەی ماف و امتیازاتی كەس وكاری شەهیدان لە ئیستادا خوێندنەوەی یەكەمی لە پەرلەمان بۆ كراوە و ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەكان كراوە ، هیوای خواست كە ئەم یاسای بەجۆری هەموار برێتەوە كە زیاتر خزمەتی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی پێبكرێت.
سەبارەت بەو یادانەی كە بۆ بەرز راگرتنی ئەنفال و كیمیاباران دەكرێ وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان هیوای خواست هەموو لایەك بەگیانی هەست كردن بە لێپرسراوەتی و نیشتمانی گیانی كوردایەتی لەو یادانە كار بكات و بەجۆرێ بێت كە وێنەیەك نیشانی دونیا بدرێت كە هاوكارێت بۆ زیاتر ناساندنی جینوسایدی گەلی كوردستان
لەتەوەرێكی تری قسەكانیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بە هەنگاوەكانی بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوسادی گەلی كوردستان كرد رایگەیاند پرسی بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوسایدی كورد هەنگاوی باشی بریوە و لەچەندان پەرلەماناتی دونیا باسی كراوە ، لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین، هیوای خواست هەموولایەك پشتوانی ئەو هەوڵانە بن.
پاشان شانوگەریەك لەلایەن پەروەردەی چەمچەمال پێكەش كرا.
لە وتاری كەس وكاری ئەنفالدا كە لەكۆتایی مەراسیمەكەدا پێشكەش كرا چەند داواكارییەكی بنەماڵەی شەهیدانی ئەنفال خرانە روو لەوانە هێنانەوەی روفاتی ئەنفال كراوان و دابین كردنی زەوی و باشتر كردنی گوزەرانی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفال كراوان چەند داوایەتی تر.






