موئەید تەیب: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار درا، دوو لیژنەی دارایی و سەربازی پێکبھێنرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وپەرلەمانتارو وەزیرەکان ھاتنی شاندی لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی بۆ ھەرێم وچونی شاندی کوردی بۆ بەغدا بە ئەرێنی لەقەلەم درا وبڕیاریش درا دوو لیژنەی دارایی و سەربازی پێکبھێندرێت و سەردانی بەغدا بکەن.
موئەید تەیب گوتیشی: ئەو دوو لیژنە باس لە مەلەفی ئەمنی وھەموارکردنی یاسای بودجە دەکەن لەگەڵ بەغدا، ئەگەر وهڵامی بەغدا ئیجابی بێت ،ئەوکات وەزیر وپەرلەمانتاران دەگەرێنەوە بەغدا ، بۆئەوەی کێشەکانی دیکەش چارەسەربکرێن، بەڵام ئەگەر وهڵامیان نەرێنی بێت وەزیر وپەرلەمانتاران ناگەرێنەوە وئەوکات بڕیارێکی دیکە دەدرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،وەزیر و پەرلەمانتاران ناگەرێنەوە بەغدا تا ھەردوو شاند سەردانی بەغدا دەکەن و ئەنجامەکەی ئاشکرا دەبێت.




