نێچیرڤان بارزانى: به‌رده‌وام ده‌بین تا ئاستى پێویستى کاره‌با دابین ده‌که‌ین... وێستگەیەكی كارەبا بە توانای 1000 مێگاوات لە هەولێر دروست دەكرێت

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ئیمزاکردنى پڕۆتۆکۆلێک له نێوان بانکى هه‌نارده‌ى چیکى و کۆمپانیایه‌کى که‌رتى تایبه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ دروستکردنى وێستگه‌یه‌کى تازه‌ى کاره‌با به تواناى 1000 میگاوات کرد که له هۆڵى شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر به ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا که هه‌ر یه‌ک له وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى و باڵیۆزى کۆمارى چیک له عیراق، سه‌رۆکى بانکى هه‌نارده‌ى کۆمارى چیک، سه‌رۆکى کۆمپانیاى (کار)ى که‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى کوردستان، هه‌ردوو کۆمپانیاى (PSG) و (ڕێنێسانس)ى تورکی و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیر و پارێزگار و دیپلۆمات و پیاوانى کار و میدیاکاران؛ ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان؛ وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و تیایدا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به به‌شداریى له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا، ئاماژه‌ى به گرنگیى پرۆتۆکۆله‌که‌ش کرد و گوتى:" ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى که ئه‌مڕۆ لێره پلانى ڕاپه‌ڕاندنى بۆ داده‌نرێت و دواى ئیمزاکردن ده‌چێته قۆناغى جێبه‌جێکردنه‌وه، ته‌نها دامه‌زراندنى وێستگه‌یه‌کى کاره‌با نییه، به‌ڵکو سه‌ره‌تاى قۆناغێکى تازه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتگیریی دارایى بیانی له پڕۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى کورستان".
نێچیرڤان بارزانى زیاتریش له‌باره‌ى گرنگیى پرۆتۆکۆله‌که‌وه ڕایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌م جار ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کى گرنگ و ده‌توانم بڵێم مێژوویى له نێوان بانکێکى وه‌به‌رهێنانى حکوومیى بیانى و کۆمپانیاى که‌رتى تایبه‌تى (کار) وه‌ک کۆمپانیایه‌کى که‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى کوردستان واژوو ده‌کرێت، که ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتێکى گرنگه بۆ هه‌موومان. ئه‌م هه‌نگاوه هۆکارێکه و ده‌رگایه‌کى تازه به ڕووى سه‌رچاوه داراییه بیانییه‌کاندا ده‌کاته‌وه؛ که پشتگیری له پڕۆژه‌کانى تر‌ى وه‌به‌رهێنان بکه‌ن له هه‌رێمى کوردستاندا".
سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ها هیواى خواست که "ئه‌م هه‌نگاوه‌ى بانکى هه‌نارده‌ى چیکى؛ ببێته هانده‌ر و بڕوایه‌کى زیاتر بۆ بانک و دامه‌زراوه داراییه‌کانى تر‌ى دونیا؛ تا ئه‌وانیش بتوانن له به‌شداری و ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى گرنگ و کاریگه‌ر له هه‌رێمى کوردستاندا؛ ڕۆڵیان هه‌بێت".
له کۆتایى وته‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به گرنگیى ڕۆڵى که‌رتى تایبه‌ت له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونى هه‌رێمى کوردستان کرد و هه‌موو پشتگیرییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ کار و پرۆژه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان و هێنانى سه‌رمایه‌ى بیانى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه.




