بەپێی ئامارێك ئەمساڵ لە %84 ژمارەی گەشتیارانی وڵاتی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە

ههولێر -KDP.info/ ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەران و قائیمقامی چۆمان ئاماری سێ مانگی رابردووی گەشتیارانیان راگەیاند.
لەمیانەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا سەرپەرشتیاری دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران گوتی: لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان و لەساڵی رابردوودا لەهەمان كاتدا تەنها 63 هەزار گەشتیار هاتبونە هەرێمی كوردستان بەمەش دەردەكەوێت كە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیارانی ووڵاتی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان لە %84 زیادی كردووە.
لەلایەن خۆشیەوە مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان گوتی: لە 13 رۆژی مانگی نەورۆزی ئەمساڵ واتا لە 16-3 تاوەكو 28-3 زیاتر لە 416 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا لە ساڵی رابردوو 339 هەزار گەشتیار لەهەمان كاتی دیاریكراو هاتبونە هەرێمی كوردستان بەپێی رێژەش دەردەكەوێت كە لە %23 ژمارەی گەشتیاران زیادی كردووە.




