جۆن کێری: هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یە ئەگەر کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌که‌ی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت

KDP.info /وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کێری ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌که‌ی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی دیکه ئه‌نجام بدات وه‌ک ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانیان ئاماژەی پێدەدن ئەگەر هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێـکدا ڕووبدات، ئه‌وا ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره، له لێـدوانێـکیدا له پاڵ هاوتا کۆریـیه باشوریـیه‌که‌ی له سیۆل، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی هه‌رگیز کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی دان به کۆریای باکوردا نانێت وه‌ک وڵاتێـکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی. کێری هه‌روه‌ها گوتی له ئێسـتادا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا وه‌ها کارده‌کات، کۆریای باکور هێشـتا توانایی دانانی کڵاوه‌ی ناو‌کی له‌سه‌ر موشه‌کی بالسـتی نیـیه، هه‌رچه‌نده ڕاپـۆرتێـکی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات کۆریای باکور ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه.




