٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران 3 موشەکی دیکەی زەمین زەمینی تاقیکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران   -  KDP.info  /ئێران  3 موشەکی نوێی زەمین زەمینی بە سەرکوتوویی  تاقیکردەوە، جێگری فەرماندی هێزەکانی زەمینی ئێران کیومرس حیدەری بە ئاژانسی فارسی وڵاتەکەی راگەیاند ، تاقیکردنەوەی ئەو سێ مووشەکە زەمینییە لە چوارچێوەی مانۆرێکی سەربازی هێزەکانی زەمینی ئێران هاتووە ،  تاقیکردنەوەکەش وەک چاوەران کراوە سەرکوتوو بوو ، عەمید حیدەری ئەوەشی راگەیاندووە : کە ئەم جۆرەی مووشەکانە جیاوازی تەواوی لە گەڵ مووشەکی ١٠ و بەرەبەیان هەیە ، ئەوەی ئەمرۆ تاقیکرانەوە توانایان زیاترە ، لەبارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامزراوەکانی ئەتۆمیی حیدەری رایگەیاند : کە لە رەوشێکی وەها دا ئێران توانای بەرگری باشی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار