٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قۆناخی چارەسەری ئاكەپەی بەهێز كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-KDP.info‌‌/بە پێ ئەنجامەكانی راپرسی ئەم دوایەی دەزگای گەنار بۆ راپرسی و پرسە سیاسییەكان، هەنگاوەكانی پارتی داد و گەشە پێدان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بە رێژەیەكی یەكجار بەرچاو بوونەتە هۆكاری بەهێز بوونی ئاكەپە و زۆرتر بوونی رێژەی دەنگەكانی ئەم پارتە.

بە پێ هەواڵێكی رۆژنامەی ئنتێرنێت خەبەری توركی، دەزگای گەنار لە چەند رۆژی رابردوودا لە26 شار و 57 ناوچەی سەر بەو شارانە لە توركیا سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد راپرسییەكی ساز كردووە و بیروڕای 3 هەزار كەسی وەرگرتووە.

بە پێ ئەنجامەكانی ئەم راپرسییە لە سەدا 98.8ی بەشداربووان پشتگیریان لە قۆناخی چارەسەری و كۆتایی هێنان بە توندوتێژی كردووە. سەبارەت بە پرسیاری كۆتایی هێنان بە توندوتێژی لە رێگای شەڕەوە دەبێت یا لە رێگای ئاشتییەوە؟ لە سەدا 89.9ی بەشداربووان پشتگیرییان لە رێگای ئاشتی كردووە.

سەبارەت بە پرسیاری كۆتایی هێنان بە توندوتێژی و سەقامگیر كردنی ئاشتیش لە سەدا 91.7 كوردەكان و لە سەدا 63.2ی توركەكان پشتگیری خۆیان دەربڕیوە.

لە سەدا 50.2ی بەشداربووان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئایا ئەگەر ئەمرۆ هەڵبژاردن بكرێت بە كامە پارتی دەنگ دەدەی؟ دەنگی خۆیانیان بە ئاكەپە داوە و ئەمەیش نیشانەی زۆرتر بوونی رێژەی دەنگەكانی ئاكەپەیە.

چینی سیاسییەكانی توركیایش بەمجۆرە پشتگیری قۆناخی چارەسەرییان كردووە.

چینی دیندارەكان لە سەدا 84.4

موحافیزەكارەكان لە سەدا 84.1

ئیسلامییەكان لە سەدا 82.7

دیموكراتەكان لە سەدا 63.7

سوسیال دیموكرات لە سەدا 62.1

رەگەزپەرەستەكان لە سەدا 57.5

سوسیالیستەكان لە سەدا 52.9

ئاتاتوركچییەكان لە سەدا 52.6

كەمالیستەكان لە سەدا 50.8

لائیكەكان لە سەدا 49

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار