سكرتێرى تایبه‌تیى سه‌ددام لە دار درا

حه‌یده‌ر ساعدى وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدان بەسەر رەعد حەمود سکرتێری تایبەتی سەدام حوسێن‌دا جێبەجێ کراوە.
وه‌ك ساعیدى ئاماژه‌ى پێكرد وه‌زاره‌تى دادى عێراقى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سزای له سێداره‌دانی ده‌رهه‌ق به تاوانبار عه‌بد حه‌مود سكرتێرى تایبه‌تى سه‌دام حسێن به پێیى مادده‌ى سێزده له یاساى داگاى باڵاى تاوانه‌كان ( تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى) جێبه‌جێ كرا .
جێى باسه دادگاى باڵاى تاوانه‌كان له بیست و شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى دوو هه‌زار و ده بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ ژماره‌یه‌ك له سه‌رانى ڕ‌ژێمى به‌عسى له‌ناوچوو ده‌ركرد كه له نێوانیاندا ناوى عه‌بد حه‌مود و تاریق عه‌زیز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌عدون شاكر وه‌زیرى ناوخۆى رژێمى به‌عس بوونیان هه‌بوو .
جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه عه‌بد حه‌مود ناوى ته‌واوى (كامل عه‌بدولحه‌مید مه‌حمود تكریتى) یه‌كێك بوو له كه‌سه نزیكه‌كانى سه‌دام حسێن و به‌وه تۆمه‌تببار كرابوو كه به‌شدا بووه له سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ى له دژى گه‌ڵانى عێراق ئه‌نجام دراون، عه‌بد حه‌ممود تا ڕووخانى ڕژێمیش سكرتێرى تایبه‌تى سه‌دام حوسێن بوو، له ڕۆژى نۆزده‌ى حوزه‌یرانى ساڵى دوو هه‌زارو سێ له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستگیر كرا.




