سەرۆکی دادگای راسپێردراو بە دادگایی کردنی حوسنی موبارەک لە شوێنەکەی لادرا

میسر- KDP.info /سەرۆکی دادگای راسپێردراو بە دادگایی کردنی سەرۆکی پێشوی میسر مەحمەد حوسنی موبارەک لە شوێنەکەی لادراو هۆکارەکەش وەک بڵاوکراوەتەوە ،کە ناوبراو کەوتۆتە هەڵوێستێکی مەوحریجەوە ،لە بەر ئەوەی پێشتر بریارێکی لە بارەی ئەو دۆسییە دەرکردووە،لە گەڵ دەسپێکردنی دادگاییکردنەکەش کە ئەمرۆ بەیانی بەرێوە چوو سەرۆکی دادگای میسر مستەفا حەسەن عەبدوڵا رایگەیاند : دادگا بریاری لادانی سەرۆکی دادوەری لە دادگاییکردنەوەی موبارەک داوە وهاوکات داواشی کرد، دۆسییەی کێشەکە بگەرێندرێتەوە دادگای تێهەڵچوەنە وەی قاهیرە تا کار بۆ دادگاییکردنەوە سەرۆکی پێشوی میسر مەحمەد حوسنی موبارەک بکەنەوە.




