٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیندار زێباری بۆ KDP.info :راپۆرتی ئەنجوومەنی ئاسایش و UNتەواو لە گەڵ هەڵوێستی سەركردایەتی كورد یەك دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە لێدوانێكدا جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو كە نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی فەرمی دانیان بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا ناوە و داوای رێگا چارەسەری گونجاویان كردووە، ئەوەش دەخاتەڕوو بەشێك لە داواكارییەكانی نەتەوەیە كگرتووەكان لە گەڵ سیاسیەتی سەركردایەتی هەرێم یەك دەگرێتەوە.

لەو لێدوانەدا د.دیندار زێباری جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە دۆخی عێراق دەكات لە روانگەی نەتەوەیە كگرتووەكانەوە و دەڵێت : بەپێی راپۆرتی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك داوا لە عێراق دەكات كە بەزووترین كات دیالۆگ بكاتەوە لە گەڵ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە پەیوەندی بە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەیە و هەوڵبدەن كە ئەو كێشانە لە رێگای مێزی گفتوگۆوە چارەسەربكەن بەتایبەتی لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەوەشی خستەڕوو نەتەوە یەكگرتووەكان بە گرنگی دەزانێت گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق هەبێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناسەقامگیری ئەمنی لەو ناوچانە و ناكرێت حكوومەتی عێراق یان وەزارەتی بەرگری خۆی فەرز بكات و دەبێت گفتوگۆی راستەوخۆ لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بكات، د.دیندار زێباری ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو پەیامەی نەتەوەیە كگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش دان پیانانێكە كە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەیەكی ئەمنییە لە عێراقدا.

 لە درێژەی ئەو لێدوانەدا زێباری گوتی: نەتەوەیە كگرتووەكان لە مانگی سێی ئەم ساڵدا لە 21/3/ و 12/3 جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە دەبێت یاسای داهاتی سامانەكان لە گەڵ یاسای نەوت و غاز دەبێت بەزووترین كات لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، ئەوەش مەبەستی ئەوەیە كە ئەم دوو یاسایەی پێ گرنگە و ئەمانە كێشەی كورد و عەرەبە لە عێراق و دەبێت بەزووی چارەسەر بكرێن .

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەدا تیشك دەخاتە سەر مەسەلەی كەركووك لە لایەن نەتەوەیە كگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشەوە ئەوە رووندەكاتەوە نەتەوە یەكگرتووەكان دان بەوە دادەنێت كە كەركووك خاڵی ناكۆكییە لە نێوان كورد و عەرەب و دەبێت بە دەستور و مادەی دەستورییەكان چارەسەریان بكرێن و جێبەجێ بكرێن ئەوەش خاڵی گرنگن دەگونجێت لە گەڵ سەركردایەتی سیاسی كورد و ئەوە داواكاری سیاسەتی سەركردایەتی كوردستانیشە گوتیشی: بۆیە بەم دوایانە UNراپۆرتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات كە فشار دابنێت لە سەر حكوومەتی ناوەندی بۆ ئەم مەبەستە.

دەربارەی ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان كەسەردانی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایان كردووە بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر چەند پرسێكی گرنگ و سیاسەتی راشكاوانەی هەرێم ئاماژەی بە کرد: من باوەڕناكەم سیاسەتی كورد بە راشكاوی لە رێگای شاندێك و یان دووشاندەوە بە تەواوی بگات، ئەوەی جەنابی سەرۆك گوتویەتی زۆر گرنگە داواكاری كورد شەراكەتە لە گەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، كاتێكیش بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەرچوو لە سەر عێراق، داوا لە عێراق دەكات سیستەمی تەوافوقی رەچاو بكات لە گەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە. زێباری گوتی: UNجەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە و دەڵێت دەبێت عێراق سیستەمی دیموكراتی و تەوافوقی پەیڕەو بکات، ئەوەش خاڵێكی یەكجار گرنگە UNباسی دەكات، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە سەر سیاسەتی شەراكەت و دروست بوونی پەیوەندی باش لە گەڵ وڵاتان.

 

كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار