دانیمارك بە هۆی زیاد بوونی سێدارەدان هاوكارییەكانی لەگەڵ ئێران رادەگرێت

دانمارک – KDP.info/ دانمارك یەكێك لەو وڵاتانەیە كە بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان ساڵانە پێنج ملیون دۆلار هاوكاری ئێرانی كردووە.
بە گوتەی رێكخراوی مافی مروڤی ئێران "كریستێن فریس باخ" وەزیری ئاوەدانكردنەوەی دانیمارك راگەیاندووە: وڵاتەكەی هاوكارییەكانی بۆ ئێران كە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لە پرۆژەی قاچاغی مادە هۆشبەرەكان بووە لەو وڵاتە رادەگرێت چونكە بەكارهێنانی ئەو مادانە بووەتە مایەی بەرزبوونەوەی ئاستی لە سێدارەدان لە ئێراندا.
بە گوتەی ئاژانسی ئیرانی فەردا "كریستێن فریس باخ" بە رۆژنامەی دانیماركی "پولتینكن" رایگەیاندووە كە پەیامی ئێمە بۆ ئێران ئەوەیە كە سزای لە سێدارەدان كارێكی نامرۆڤانەیە و ئێمە بە هیچ شێوەیەكی ناتوانین دانی پێدابنین.
رۆژنامەی ناوبرا هەروەها نووسیەتی: لە دوو ساڵی رابڕدوو وەڵاتی دانیمارك ساڵانە پێنج ملیون دۆلاری بۆ پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی قاچاغی مادە هۆشبەرەكان لە ئێران، هاوكاری ئەو وڵاتەی كردووە.
بەرپرسانی ئێران لەم ماوەیەدا سەدان كەسیان بە تۆمەتی قاچاغی مادە هۆشبەرەكان لە سێدارە داوە.
رێكخراوەكانی مافی مروڤ پێشتریش راگەیاندبوو كە ئەمجۆرە هاوكارییانە ناراستەوخۆ دەبێت هۆی زیادبوونی سزای لە سێدارەدان لە ئێران و داوا لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوە مادە هۆشبەرەكان و نووسینگەی تاوانی رێكخراوی نێونەتەوەیی و وڵاتانی یارمەتی دەركردووە كە هاوكارییەكانیان بۆ ئێران راگرن.




