٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی توركیا دامەزراندنی كۆمسیونی تایبەت بە پرسی كوردی قەبووڵ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرا- KDP.info/ دوای ئەوەی كە پارتی دادوگەشەپێدان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد پێشنیاری دامەزراندنی كۆمسیونێكی تایبەتی ئاراستەی پارلەمانی توركیا كرد و بە هۆی ئەم پێشنیارەیشەوە ناكۆكی كەوتە نێوان لایەنە سیاسییەكانی پەرلەمانی توركیاوە، بەڵام پارلەمانی توركیا دامەزراندنی ئەو كۆمسیونەی قەبووڵ كرد.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی تی ئار تی توركی، رۆژی هەینی پەرلەمانی توركیا لە سەر داواكاری و پێشنیاری پارتی داد و گەشەپێدان، دامەزراندنی كۆمسیونی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی قۆناغی چارەسەركردنی پرسی كوردی خستووەتە نێو گفتوگۆ و دەنگدانەوە و دوای مشتومڕێكی گەرم، بە كۆی دەنگی بەدەپە و ئاكەپە دامەزراندنی ئەم كۆمسیونە قەبووڵ كراوە.

بڕیارە ئەم كۆمسیونە بۆ ماوەی سێ مانگ كار بكات و لە 17 ئەندام پێك دەهێنرێت و كاری سەرەكی ئەم كۆمسیونە هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی كور و چاودێری كردنی قۆناغی چارەسەرییە.

هەر چەند جەهەپەیش پێشنیارێكی بەمجۆرەی ئاراستە كردبوو 20 پارلەمانتاری ئەم پارتەیش ئیمزایان لە سەر كردبوو، بەڵام دوای یەك خستنەوەی پێشنیارەكانی ئاكەپە و جەهەپە، ئەندامانی جەهەپە دەنگیان لە سەر ئەم كومسیونە نەدا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار