ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى: وڵاتانى دراوسێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان له بڕیارى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالكى پاشگه‌ز بکه‌نەوه

جه‌واد به‌زون ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى كرد كه چه‌ند ناوبژیوانێك له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێوه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى بخرێته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى وڵات تاكو له بڕیارى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پاشگه‌ز ببنه‌وه.
جه‌واد به‌زون له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ئه‌خباریه بۆ هه‌واڵه‌كان رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان په‌یوه‌ندى و ناوبژیوانى ده‌ره‌كى هه‌یه، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵانتانى ئێران و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئاشكراشى كرد كه له ئێستادا بزاوتێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند لایه‌نێكى سیاسی له بڕیارى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى پاشگه‌ز ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌زونى گووتیشى نه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێ به‌ڵكو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكى عێراقی كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن به تایبه‌تیش له ئێران و چه‌ند وڵاتێكى دیكه، ئه‌و بزاوته جێبه‌جێده‌كرێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه چه‌ند لایه‌نێكى سیاسیش له وڵات ترسیان له سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالكى هه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه حكومه‌تێكى نوێ له وڵات پێكناهێنرێته‌وه و شه‌ڕ و ئاژاوه و پشێوى ئه‌منیش هه‌ڵده‌گیرسێت و پرۆسه‌ى سیاسی وڵاتیش له‌ناو ده‌چێت.




