میدیاکانی عێراق: کورد ٣٠ رۆژ مۆلەت بە مالیکی دەدات

به‌غدا-Kdp.info/ نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لە به‌یاننامه‌یه‌ک رایگه‌یاند : که وه‌فدی دانوستانکاری کورد که سه‌ردانی به‌غدایان کردووه، له گه‌ڵ نووری مالیکی کۆبوونه‌ته‌وه و ته‌وه‌ری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بریتی بووە له پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که هه‌ردوو لایه‌ن له‌م کۆبوونه‌وەیە‌دا باسیان له کێشه‌کانی نێوانیان کردووه له پێناو گه‌یشتن به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌موو دۆسیه‌کان، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که هه‌ردولا له سه‌ر هێورکردنه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه له گرژکردنی دۆخه‌که و گه‌یشتن به دیالۆگ و پێکهێنانی لیژنه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان رێککه‌وتوون. میدیاکانی عێراق بڵاویان کرده‌وه که لایه‌نی کوردی له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ نووری مالیکی 30 رۆژ مۆڵه‌تی دیاری کردووه بۆ ره‌زامه‌ندی نیشاندان له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌کانیان که خاڵه سه‌رکییه‌کانی پێکهاتووه له جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی 140، پێشمه‌رگه و پێدانی پاره‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان که له هه‌رێمی کوردستان کار ده‌که‌ن.




