عێراق: ئەمڕۆ دەنگدانی تابیبەتی هێزەکانی ئەمنی بەرێوە دەچێت

بەغدا - Kdp.info / ئەمڕۆ شەممە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرێوەدەچێت و تێیدا 651 هەزار هێزی ئەمنی مافی دەنگدانیان هەیە، سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند: ئامادەکارییەکان تەواو بووە و سبەینێ لە پارێزگاكانی عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هێزەکانی ناوخۆ دەستپێدەكات و سەرجەم كارمەندانی سەر بەكۆمسیۆن دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن تا رێگری لە بوونی هەر كێشەیەك بكەن لە بەردەم هەڵبژاردنەكەدا. سەربەست مستەفا بە مەدای راگەیاند: لەو هەڵبژاردنە تایبەتەدا كە لە 12 پارێزگا بەرێوەدەچێت جگە لە ئەنبار و نەینەوا 351 ناوەندی دەنگدان كراونەتەوە و ژمارەی ئەو هێزە ئەمنیانەی كە دەنگ دەدەن 651 هەزارە و ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەرێمی كوردستان هیچ ناوەندێكی دەنگدانی تایبەت نابێت.




