UN: 29 ملیۆن دۆلاری دزراوی بە حكوومەتی تونس دایەوە

تونس - Kdp.info / نەتەوەیەكگرتووەكان 29 ملیۆن دۆلاری دایەوە بە حكوومەتی تونس، كە لەلایەن زەینەلعابدین بن عەلی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە دزرابوون. بی بی سی لە ئاژانسی رەسمی هەواڵی تونس گواستەوە: کە تیمی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان 29 ملیۆن دۆلاری گەڕاندۆتەوە بۆ دەسەڵاتدارانی تونس، كە ئەو پارانە پێشتر لەلایەن زەینەلعابدین بن عەلی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەوە دزرابوون. ئەوەشی خستۆتە روو: کە سەرۆكی ئێستەی تونس مونسیف مەرزوقی چەكێكی بە بڕی 29 ملیۆن دۆلار لە لایەن عەلی بن فتیس نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكانەوە پێدراوە. پێشتر ئەو پارەیە لە یەکێک لە بانکەکانی لوبنان بە ناوی لەلیلا تەرابلسی خێزانی زەینەلعابدین بن عەلی سەرۆکی پێشووی تونس داندرابوو. کە بەهاری عەرەبی رژێمەکەی رووخاند .




