عێراق: بەهۆی دوو توقینەوە (41) که‌س کوژران و بریندار بوون

دیالە - Kdp.info / ئەمرۆ دوای کۆتاییهاتنی نوێژی هه‌ینی، له به‌رده‌م مزگه‌وتێکی سوننەدا له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به دیاله دوو ته‌قینه‌وه به‌دوای یه‌کدا هات و له ئه‌نجامدا (41) که‌س کوژران و بریندار بوون، مەدا پرێس بڵاویکردەوە کە نیوه‌ڕۆی دوێنێ پاش ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ( عومه‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز ) له ناوچه‌ی که‌نعانی سه‌ر به شاری دیاله دوو بۆمبێ چێندراو ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان (14) که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (27) که‌سی تریش برینداربوون که به‌شێکی زۆریان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی نوێژکەر بوون، سه‌رچاوه‌یەکی نزیک رووداوەکە رایگەیاندووە:که ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان برینیان سه‌خت بووه و پێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتر ببێت ، هاوکات نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق لە بەیاننامیەکدا سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد




