لیستى عێراقیه داوای له سه‌رۆك كۆمار كرد له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالكى به‌ڵینه‌كانى جێبه‌جێ بكات

لیستى عێراقیه داواى له جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كرد له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵینه‌كانى جێبه‌جێ بكات و نامه‌ى خۆى له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌ت ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بكات.
له‌مباریه‌وه سلێمان جومه‌یلى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز رایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆمار پێشنیارى بۆ كوتله سیاسیه‌كان كردوه كه له كاتێكدا له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى بیروبۆچوونه‌كانیان جیاواز بوو ئه‌وا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست له‌باره‌ى ئه‌و پرسه ده‌رببڕێت و داواشى له جه‌لال تاڵه‌بانى كرد كه به‌ڵێنه‌كانى له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه له نورى مالكى جێبه‌جێ بكات.
سلێمان جومه‌یلى دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار نامه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالكى ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نه‌كات ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران میكانزمى دیكه ده‌گرێته به‌ر، ئه‌ویش میكانزمى بانگهێشت كردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه ده‌بێت لێى.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى لیستى عێراقیه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌شى به دوور زانى، كه گوایه دواى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌ت جه‌نگى ناوخۆیی و دروست بوونى هه‌رێمه‌كان له وڵات رووده‌دات.




