٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی پەروەردەی كەرخ سەردانی پەروەردەی گشتی هەولێریان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچونی رەوشی پەروەردە و فێركردن لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و چۆنیەتی سیستەمی خوێندن لە كوردستان و ئاشنا بوون بە رەوشی پەروەردە و سوود وەرگرتن لە تواناكانی هەرێمی كوردستان، شاندێكی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەرخ لە شاری بەغدا سەردانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێریان كرد و لە لایەن بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پێشوازییان لێكراو دواتریش بەرێوەبەری گشتی بارودۆخی رەوشی پەروەردەی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ روون كردنەوە و رۆڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند لە دابینكردنی بڕی 50 ملیۆن دۆلار بۆ بوژانەوەی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، شاندی میوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەهاتنیان بۆ پایتەختی هەرێمی كوردستان و هیوایان خواست سوود لە ئەزمونی هەرێمی كوردستان وەربگرن، گوتیشی ئەمجۆرە سەردانانەمان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی هەماهەنگی باش دروست بكەین لە نێوان پەروەردەی گشتی هەولێر و پەروەردەی كەرخ. سەرسورمانی خۆشیان دەربڕی بەو پێشكەوتنەی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە كەرتی پەروەردە و فێركردن.

هەواڵی پەیوەندیدار