قەریلان : دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ دەمەوێت بگه‌ڕێمه‌وه تورکیا و به‌شداریی له چالاکییە سیاسییەکان بکەم

تورکیا-Kdp.info/له باره‌ی دانوستانی ئاشتی نێوان تورکیا و په‌که‌که‌وه موراد قه‌ره‌یلان رایگەیاند: پێویسته هه‌نگاوی سازێنه‌ر بهاوێژرێت و متمانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه بێته‌دی و پێوستە رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان خۆی له هه‌ڵوێستی تاکتیکی دووربگرێت، موراد قه‌ره‌یلان له هەڤپیڤینێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: کە هێزه‌کانی په‌که‌که کاتێک چه‌ک داده‌نێن که دانوستانەکان بگاته قۆناغی کۆتایی و له ده‌سته‌به‌ر کردنی ماف و داواکارییه‌کانی کورد له تورکیا دڵنیا ببن و یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیاش به شێوه‌یه‌ک بگۆڕدرێت که کورد و تورک یه‌کسان بن، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: که ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی په‌که‌که جێبه‌جێ نەکرێت و دانوستانی ئاشتی به بنبه‌ست بگات، ئەو دەم پرسی کورد له تورکیا دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و شه‌ڕێکی به‌رفراوانتر و تووند تر له نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕووده‌دات. لە کۆتاییدا ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی په‌که‌که ئاماژەی دا: که ده‌یه‌وێت دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ، بگه‌ڕێته‌وه تورکیا و بۆ ده‌سته‌به‌ری مافه‌کانی کورد به‌شداریی له چالاکییە سیاسییەکان بکات.
.




