له ده‌ڤه‌ری شاری قامیشڵۆ شەڕی توند هاته ئاراوه

قامشلۆ - KDP.info/شه‌ڕه ته‌قه له نێوان گروپێکی چەکدار وسوپای رژێمی بەشار ئەسەد له ده‌ڤه‌ری شاری قامیشڵۆ هاته ئاراوه. به‌پێی هه‌واڵی دۆغان خەبەری تورکی : ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له 3 گوندی کوردنشینی شاری قامیشڵۆ شه‌ڕ و پێکدادانی خەست له نێوان گروپێکی چه‌کدار و هێزه له‌شکه‌رییه‌کانی سەر بە بەشار ئەسەد ڕوویدا و خه‌ڵکی ناوچه‌که ناچار بوون به‌ره‌و سنووری تورکیا هه‌ڵبێن. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که ئه‌و پێکدادانه ئه‌وه‌نده خه‌ست بووه که ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی کوردی ئه‌و ناوچه‌یه رێگای سنووره‌کانی تورکیایان گرته‌به‌ر و هێزه‌کانی سنوره‌وانی و جه‌نده‌رمی تورکیا له سنووری نه‌سیبینی ماردین بۆ رێگری له چوونی کورده‌کانی سوریا بۆ ناو کێڵگه‌ی مین ناچاربوون تیری هه‌وایی ده‌ر بکه‌ن. له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه که ده‌نگی گوله و ته‌قاندنی تۆپ ئێستە له قامیشڵۆ ده‌بیسرێت.




