٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاگل: لێدوانەکانی کۆریای باکوور زۆر مەترسیدارە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا - ئاژانسەکان / وەزیری بەرگری ئەمەریکا چاک هاگل هۆشداریدا لەمەر تێکچوون و مەترسیداربوونی بارودۆخی نیمچە دوورگەی کۆریا، ئەمەش دوای ئەوەی هەڕەشەکانی بیونگ یانگ بۆسەر ویڵایەتە یەکگرتووەکان و کۆریا باشوور لە زیادبوون دایە.
هەروەها چاک هاگل لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای پنتاگۆن کە تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی دوو هەزار و چواردەی وەزارەتەکەی رێکخرا بوو سەبارەت بەپرسی کۆریای باکوور روونیکردەوە، لێدوانەکانی ئەم دواییەی بیونگ یانگ زمانی جەنگە، هەروەها کردەوە و هەڵسوکەوتەکانیشی هەنگاوێکە بۆ نزیک بوونەوە لە جەنگ کە ئەمەش زۆر مەترسیدارە، بۆیە ئەم کردەوە و هەڵسوکەوتانە یارمەتیدەر نین بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە، بەڵکو رێگە خۆشکەرە بۆ ئاگرهەڵگیرسان.
لەوەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە نیگەرانی و دڵەراوکێی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە هەڕەشەکانی بیۆنگ یانگ وەزیری بەرگری ویڵایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند: واشنتۆن لە توانای هەیە بەرگری لە هاووڵاتیان وهاووڵاتیانی هاوپەیمانەکانی بکات لە بەرامبەر هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کۆریای باکووردا.

هەواڵی پەیوەندیدار