٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافرەتێكی دیكە بەهۆی مینەوە گیانی لەدەستدا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبەت بە KDP.info /   بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی مینی هەولێر رایگەیاند: كە پێش نیوەڕۆی 11ی نیسان ئافرەتێك لە ناحیەی (پیران)ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەر مین كەوت و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

زێبار خالید بە  KDP.info راگەیاند: پێش نیوەڕۆی 11ی نیسان ئافرەتێك بە ناوی (ماجیهان سۆفی حەسەن) تەمەن 65 ساڵ دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە كاتی گەڕان بەدوای گژوگیای بەهارە، لە ناحیەی پیران لە زینی (كونە ناوكێرێ)، بەر مین كەوت و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار